روسیا ڤیدیۆی كاروانی یارمه‌تی مرۆیی له سوریا بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
روسیا ڤیدیۆی كاروانی مرۆیی له حه‌له‌ب بڵاو ده‌كاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ببێته ئامانجی هێرشێكی نادیار كه هیچ لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌ی به ئه‌ستۆ ناگرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی RT ڤیدیۆی كاروانی یارمه‌تی مرۆیی له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی روسی له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له حه‌له‌ب تۆمار كراوه، كه ئۆتۆمبێلێكی چه‌كداران یاوه‌ری كاروانی مرۆیی ده‌كات.
وزاره‌تی به‌رگری روسیا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه رایگه‌یاند فڕۆكه‌كانی ئه‌وان یان سوریای هاوپه‌یمان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه.