14 كەس لە باشووری حەلەب كوژران

K24 – ھەولێر

14  کەس لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا لە باشووری حەلەب کوژران.

فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا بنکەیەکی تەندروستی سەر بە یەکێتیی رێکخراوەکانی هاوکاری تەندروستی لە شارۆچکەی خان تومان لە باشووری حەلەب کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 14 ھاووڵاتی سڤیل کوژران، كە پێنجیان کارمەندی رێکخراوەکەن.

یەکێتی رێکخراوەکانی هاوکاری تەندروستی لە پێگەی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، پێنج کارمەندی رێکخراوەکەیان لە ئەنجامی بۆردومانەکە کوژراون.