چاڤی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر به باڵای گواردیۆلا هه‌ڵده‌دات
چاڤی هێرناندێز یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، گواردیۆلا گه‌وره‌ترین ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كانه و ده‌شڵێت: هیچ هۆكارێك بۆ شكستی پیپ له‌م وه‌رزه نادۆزمه‌وه تا گومانی شكستی لێ بكه‌م.
چاڤی هێرناندێز، یاریزانی ئێستای یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: گواردیۆلا ئه‌م وه‌رزه پێنج یاری له‌سه‌ریه‌كی پرێمه‌ر لیگی بردۆته‌وه و له‌ده‌ستپێكی چامپیۆنز لیگیش گۆڵبارانی بورسیا مونشگلادباخی كرد، ئه‌م ئه‌نجامانه ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌ن كه گواردیۆلا رۆژه خۆشه‌كانی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی ده‌ست پێده‌كات و ركابه‌ری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌ر لیگ و چامپیۆنز لیگ ده‌بێت.
چاڤی ده‌شڵێت: دڵنیام گواردیۆلا گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، چونكه پیپ له رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی و كۆنترۆڵكردنی ژووری جلگۆڕینی یانه‌كه زۆر به‌توانایه.
چاڤی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان له پاڵ گواردیۆلا له بارسێلۆنا یاری كردووه و له ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلای راهێنه‌ریش، نازناوی زۆری له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بردۆته‌وه.