"سیمیۆنی له 2018 ده‌بێته راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان"

دوای ئه‌وه‌ی دیێگۆ سیمیۆنی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2020 بۆ 2018 كه‌مكرده‌وه، له ئێستادا ده‌نگۆی چوونی سیمیۆنی بۆ ئینته‌ر میلان بڵاو بۆته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی، سیمیۆنی ده‌یه‌وێت به‌ڵێنه‌كه‌ی 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری بباته‌سه‌ر كه پێشتر به ئینیتهر میلانی دا بوو، كاتێك وه‌ك یاریزانه له 1999 ریزه‌كانی ئینته‌ری بۆ یانه‌ی لازیۆ جێهێشت و دواتر بهڵێنیدا بگه‌رێته‌وه بۆ ئینته‌ر، له ئێستایشدا ده‌یه‌وێت به وه‌رگرتنی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی ئینته‌ر میلان به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته‌سه‌ر.
دیێگۆ سیمیۆنی ئارجێنتینی ته‌مه‌ن 46 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌كانی، سێڤییا، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، لازیۆ و رایسینگ كردووه، وه‌ك راهێنه‌ریش دوو ساڵ له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ گه‌یشتۆته چامپیۆنز لیگ، نازناوی لالیگا، سووپه‌ری ئه‌ورووپا، سووپه‌ری ئیسپانیا، جامی شای ئیسپانیای بردۆته‌وه.