قه‌یرانی سوریا له بۆچوونی دژ به یه‌كی روسیا و ئه‌مریكادا
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مریكا و سوریا بۆچوونی جیاواز و دژ به یه‌ك سه‌باره‌ت بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا و كۆتایهێنانی به شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌م وڵاته‌یان هه‌یه.
روسیا داوای به په‌له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی سوریا به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خت ده‌كات و پشتگیری خۆیشی بۆ هه‌وڵه‌كانی نێرداوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ستیفان دی میستو‌را بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی RT، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆف له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نحومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به سوریا رایگه‌یاند مۆسكۆ هێشتا پابه‌نده به هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كه هیچ ئه‌لته‌ناتیڤێك بۆ پرۆسه‌ی سیاسی نییه و پێویسته رێزگرتنی دوو لایه‌نه و گشتی به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خت بۆ راگرتنی شه‌ڕ هه‌بێت و گه‌یشتنی یارمه‌تی مرۆیی به‌رفراوان بكرێت و چالاكییه‌كانی دژی تیرۆریستان زیاتر بكرێن.
به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌كردنی فڕینی فڕۆكه‌كانی روسی و سوریا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن به تاكه رێگه‌یه‌ك بۆ رزگاركردنی ئه‌و ئاگربه‌سته ده‌زانێت كه شكستی هێناوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كێری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا راگه‌یاند واشنتۆن ئاماده‌یه بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ مۆسكۆ له چه‌ندین ئاستی جیاوازدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش و به‌ره‌ی نوسره.
گوتیشی هێشتا رێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ده‌رچوون له كۆمه‌ڵكوژی له سوریا، داوای قه‌ده‌غه‌كردنی به په‌له‌ی ته‌واوی فڕینه‌كانی فڕۆكه‌كان كرد بۆ رزگاركردنی رێككه‌وتنی راگرتنی شه‌ر.
هه‌روه‌ها داوا له ته‌واوی وڵاتان كرد یارمه‌تی ئه‌و لایه‌نانه نه‌ده‌ن كه هه‌وڵی له‌ناوبردنی رێككه‌وتنی راگرتنی شه‌ر له سوریا ده‌ده‌ن.