ئێران داواكارییه‌كی ئه‌مریكا ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئیران داواكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كێری بۆ وه‌ستاندنی فڕینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن ره‌ت ده‌كاته‌وه.
كێری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێداگری له‌سه‌ر پێویستی گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی له سوریا، داوای كرد ته‌واوی گه‌شته هه‌واییه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له‌و ناوچانه بوه‌ستێنرێن كه تێیدا یارمه‌تی مرۆڤی ده‌گوازرێنه‌وه.
روحانی له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NBC News رایگه‌یاند وه‌ستاندنی هاتوچۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی هه‌ردوو گرووپی رێكخراوی داعش و به‌ره‌ی نوسره.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست ئێران ده‌رباری سوریایه‌كی بێ ئه‌سه‌د، روحانی رایگه‌یاند كێشه‌ی سویا چاره‌سه‌ری سه‌ربازی نییه و پێویسته به رێگه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌روه‌ها پێداگری لسه‌ر "گرنگی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سوریا" و "ده‌ركردنی تیرۆریستان" له‌م وڵاته كرد.
به وته‌ی سه‌رۆك كۆماری ئیران پێویسته هه‌موو گرووپه‌كان له‌وانه حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن له حكوومه‌تی ئاینده‌ی سوریا رۆڵیان هه‌بێت و ئه‌وه خه‌ڵكی سوریایه كه بڕیار ده‌دات له ئاینده‌دا كێ ببێته سه‌رۆك كۆمار یان نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكات.