ئه‌مریكا و روسیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی سوریا رێك نه‌كه‌وتن
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و روسیا سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی زیندووكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌یه‌كی كورتخایه‌ن شكستیان هێنا كه نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ سوریا رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی درێژ، به ئازار، سه‌خت و نائومێدانه بوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، گرووپی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی سوریا، كه له ئه‌مریكا و روسیا و وڵاتانی دیكه‌ی زلهێزی جیهان پیكهاتووه، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك كۆ بوونه‌وه، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشێكی نوێی سوپای سوریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن له رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كێری به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی هێرشێكی نوێی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ لایه‌نی روسی ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كردووه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر گفتگۆوه‌كانیان به‌رده‌وام بن.