دەمیرتاش: نێوبژیوانی لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان دەكەین

kurdistan24.net

K24 – سلێمانی

لە درێژەی سەردانەكەیاندا بۆ ھەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ شاندی ھەدەپە لە شاری سلێمانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند، نێوبژیوانی لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان دەكەین.

ھەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا شۆڕش حاجی گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان گوتی: "شاندی ھەدەپە دەست پێشخەریەكیان كردووە و بە پڕۆژەیەكەوە ھاتوون، ئەم پڕۆژەیە بۆ كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەنێوان ھەموو ھێزو لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان و بەشەكانی دیكەی كوردستانیش، بەڵام جارێ كاتی ئەوە نییە وردەكاری پڕۆژەكە ئاشكرا بكەین".