پهرلهمانتارێكى ئێران: دهنگۆى خۆكانديدكردنى سولهيمانى پيلانى ئهمريكا و ئيسرائيله
K24 – ههولێر:
نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێران دەڵێ: باسی بەشداریکردنی قاسم سولەیمانی لە هەڵبژاردنى ئێران پرۆژهی دهزگاى ههواڵگرى سی ئای ئەی ئهمريكا و موسادى ئيسرائيله.
ئەمیر خوجەستە، نوێنەری هەمەدان و ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەنجوومەنەکانی پەرلەمانی ئێران، بە ئاژانسی هەواڵی سەر بە پەرلەمانی راگەیاند، هەندێک لایەن هەوڵدەدەن، قاسم سولەیمانی بە کەڵکوەرگرتن لەو خۆشەویستییە تۆمەتبار بکەن کە لە نێو خەڵکدا هەیەتی و دەڵێن سولەیمانى بەو مەبەستە خۆی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار کاندید دەکات.
خوجەستە گوتی: ئەوە پرۆژەی دهزگاى سی ئای ئەی و موسادە و دەیانەوێت بەو بانگەشە لە خۆشەویستی قاسم سولەیمانی کەم بکەنەوە و فەرماندە سولەیمانی هیچ پێویستی بە پۆستی سەرۆک کۆماری نییە.