پارێزگاران رووحانى به ههوڵدان بۆ نزيكبوونهوه له واشنتن تۆمهتبار دهكهن
K24 – ههولێر:
نوێنەری رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سوپای پاسداران دەڵێ كابینەی حەسەن رووحانی دەیویست لە ئەمریكا نزیك ببێتەوە، تەنانەت پەیوەندی راستەوخۆش لەگەڵ ئەمریكییەكان درووست بكات.
ھەواڵدەری فارسی سەر بە پارێزگارانى ئێران لە زاری عەلی سەعیدی نوێنەری رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەناو سوپای پاسداران بڵاویكردەوە كە حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە رێگەی رێكکەوتنی ئەتۆمی ویستوویەتی پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا درووست بكات، بەڵام بەگوتەی ئهو نوێنهره عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران زوو ھەستی بەوە كردووە و بە ھەموو شێوەیەك گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكا لە دەرەوەی رێكکەوتنی ئەتۆمی رەتكردەوە.