تۆپوه‌شێنه‌كان له دێربی له‌نده‌ن چێڵسیان شه‌رمه‌زار كرد
له گه‌ڕی شه‌شه‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌كانی ئارسێناڵ و چێڵسی له دێربی له‌نده‌ن ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵی خاوێن به‌سوودی تۆپوه‌شێنه‌كان كۆتایی هات.
له خوله‌كی 11 ئه‌لێكسیس سانچێز، یانه‌ی ئارسێناڵ به گۆڵێك پێشخست، 3 خوله‌ك دواتر سیۆ واڵكۆت گۆڵی دووه‌می بۆ تۆپچییه‌كان تۆمار كرد.
پاشان له خوله‌كی 40 مه‌سعوود ئۆزێل تۆپێكی له ناوه‌ڕاستی یاریگه پچڕاند و هاوشان له‌گه‌ڵ سانچێز پێشڕه‌ویان كرد، دواجار ئۆزیل به ئه‌سیستی سانچێز گۆڵێكی سه‌رنجڕاكێشی تۆمار كرد.
یانه‌ی ئارسێناڵ به 13 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م دێت و چێڵسیش به 10 خاڵ بۆ خانه‌ی هه‌شته‌م داكشا.