راهێنه‌ری شێروانه یانه‌كه‌ی جێهێشت
وه‌لی كه‌ریم، راهێنه‌ری یانه‌ی شێروانه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوواننه‌كرا ده‌ستی له كاری راهێنه‌رایه‌تی یانه كه‌لارییه‌كه هه‌ڵگرت و هۆكاره‌كه‌شی ده‌خاته ڕوو.
وه‌لی كه‌ریم له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی شێروانه هه‌ڵگرت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رج و داواكارییه‌كانی گه‌ڕانده‌وه.
وه‌لی كه‌ریم له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی رابردوو ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی شێروانه‌ی وه‌رگرت و هاوسه‌نگییه‌كی باشی بۆ یانه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه و له مه‌ترسی دابه‌زینیشی رزگار كردن، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ هانده‌ران و میدیاكان نووسیویه‌تی: هانده‌ران ئه‌نجامیان له من ده‌ویست، منیش پێویستیم به هه‌ندێك داواكاری و مه‌رج هه‌بوو، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌ی شێروانه بۆیان جێبه‌جێ نه‌كردم، بۆیه كشانه‌وه‌م له یانه‌كه پێ باشتربوو.
وه‌لی كه‌ریم، پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق به‌شداریی له له جامی جیهانی كردووه و بۆ ماوه‌یه‌كی دوو وه‌رزیش له خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بووه.