هێشتا خه‌ڵكى شنگال نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان
K24 – هه‌ولێر:
زیاتر له ماوه‌ی دوو ساڵه، خه‌ڵكی شنگال و ده‌وروبه‌ری ئاواره‌ی پارێزگای دهۆك بوونه، نزیكه‌ی ساڵێكیشه شنگال و چه‌ند ناحیه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه رزگاركراون، به‌ڵام هێشتا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدیه‌كانیش داوا له خه‌ڵكی شنگال ده‌وروبه‌ری ده‌كات، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان ده‌ڵێت، نه‌بوونی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه.