ھاوكاری مرۆیی دەگەیەنرێتە ناوچە گەمارۆدراوەكانی سووریا
K24 - ھەولێر
لیژنەی نێودەوڵەتی رێکخراوی خاچی سوور 70 بارهەڵگری پڕ لە هاوکاری مرۆیی گەیاندە ناوچە گەمارۆدراوەکانی سووریا.
دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ، بۆ یەکەمجار خاچی سوور توانی کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان بگەینێتە مەدایا و زەبەدانی لە نزیک دیمەشق و هەروەها بەشێکی زۆری هاوکارییەکانیش گەیێندرانە گوندەکانی فۆعا و کەفریا لە پارێزگای ئیدلب.
دوای هەڵپەساردنی کار و چالاکییەکانیان بۆ ماوەی 48 کاتژمێر، جارێکی دیکە خاچی سوور دەستیکردەوە بە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکانی سووریا.