شاری ره‌قه له‌نێوان توركیا و كورددا
K24 – هه‌ولێر
پرسی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه‌ی سوریا كه به پایته‌ختی داعش ناسراوه به قه‌د تاوتوێكردنی پرسی موسڵ له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌ناوخۆی توركیا بووه رۆژه‌ڤی سیاسی و میدیای ئه‌و وڵاته.
له دوایین لێدوان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوا له ئه‌مریكا ده‌كات به‌بێ به‌شداری پێكردنی یه‌په‌گه و به یارمه‌تی توركیا ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی ره‌قه ده‌ستپێبكات كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی له دانوستان دان.
به‌پێی شرۆڤه هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی توركی، ئه‌نقه‌ره پێی وایه پێویسته ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه به‌بێ یه‌په‌گه به‌ڕێوه بچیت كه له‌ناو سنووری خاكی عه‌ره‌ب دایه. ئه‌ردۆغان به ئاشكرا ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا خستووه به‌ر باس كه ره‌قه ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی توركیا، ئه‌مریكا پشتیگری له هێزه‌كانی سوریا دیموكرات ده‌كات كه هه‌رچه‌نده پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی كورده، به‌ڵام ته‌واوی پیكهاته‌كانی ناوچه له خۆ گرتووه، له‌وانه دانیشتوانی پارێزگای ره‌قه.
سه‌رچاوه‌كه باس له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی 33 رۆژه به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێ له گرووپه چه‌كداره‌كانی سوپای سوریای ئازاد له بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، هه‌ندێ گوندیان له‌ده‌ستداوه و له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و گرووپانه وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه‌یان خستووه‌ڕوو. به‌ڵام توركیا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ره‌قه ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كردووه كه پێویسته هێزه عه‌ربییه‌كان له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بن.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای توركیا رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌توو بێت، پێویسته له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت، كورده‌كان له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نابن. ئه‌گه‌ر شتێكی ئه‌وها بوایه، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئۆپه‌راسیۆنی چاوه‌ڕوانكراوی موسڵ به به‌شداری پێكردنی پیشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌درا. ئه‌گه‌ر به كورد ناوچه‌كانی عه‌ره‌بی كۆنترۆڵ بكرێن، ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی چی ده‌كات".
له به‌شێكی تردا ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بۆ كۆنترۆڵكردنی ناحیه‌ی ئه‌لباب ده‌كات كه به‌هۆی چوونی هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ چۆبانبه‌ی، دووچاری شكست بووه. به‌هۆی به‌شداری پێكردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، هه‌ر یه‌ك له گرووپه‌كانی "صغرة الجبل، احرار الشرقية و پینجه‌مین یه‌كه‌ی تل رفعة" له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كێشانه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ پێشیگرتن به دابه‌شبوونی سوپای سوریای ئازاد ده‌ست به‌كاربووه. هه‌وڵه‌كانی به‌شداری پێكردنی "احرار الشام" به‌رده‌وامه كه پشتیگری به‌هێزی وڵاتی قه‌ته‌ری له پشته.
"قتح الشام"، به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو، ڤیدیۆی سێداره‌دانی فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای سوریای ئازاد بڵاو كرده‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتی كردووه.
ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاندووه ئه‌و چه‌كانه‌ی كه ئه‌مریكا به په‌یه‌ده‌ی داوه گه‌یشتووه ده‌ستی داعش، له كاتێكدا ڤیدیۆیه‌كی داعش بڵاو كراوه‌ته‌وه كه پیشان ده‌دات چه‌ك له سوپای سوریای ئازاده‌وه به ده‌ست داعش گه‌یشتووه.