خامه‌نه‌یی كۆتایی به ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دێنێت
K24 – هه‌ولێر
رێبه‌ری ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی پرسی به‌شداریكردنی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته یه‌ك لا ده‌كاته‌وه.
خامه‌نه‌یی له میانه‌ی گوتاریكدا رایگه‌یاند به ئه‌حمه‌دی نه‌ژادم گووتووه "پێم باش نییه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بكات".
هه‌ر سه‌باره‌ت به هۆكاری دژایه‌تیی خۆی به‌رامبه‌ر پاڵێوراوبوونی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆك كۆماری، خامه‌نه‌یی رایگه‌یاند به‌شداری نه‌كردنی له به‌رژوه‌ندیی خۆی دایه، كه ره‌وشی وڵات به شێوه‌یه‌كه كه به‌شداری كردنی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌بێته هۆی پێكهێنانی دوو لایه‌نی له ئێران‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دوو لایه‌نییه ئاشكرا بكات.
له دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د نه‌ژاد، خامه‌نه‌یی پشتیوانی سه‌ره‌كی ئه‌و بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌نگێكی كه‌متر له دوو پاڵیواری دیكه به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به بڕیاری خامه‌نه‌یی بۆ جاری دووه‌م ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌ت پێ راسپێردرا و هه‌ردوو پاڵێواری دیكه میر حوسێن مه‌سه‌وی و مه‌هدی كه‌روبی به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی تا ئێستاش له ماڵه‌كانیاندا ده‌ست به‌سه‌رن.