ئهنجوومهنی ئاسایش دۆخی حهلهب تاووتوێ دهكات
K24 - ههولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی رەوشی سووریا و شاری حەلەب بەتایبەتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا لە کۆبوونەوەکەدا ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا، رووسیا و ئەسەدەیان بە شکاندنی ئاگربەست و کوشتنی خەڵکی سڤیل تۆمەتبار کرد.
لە بەرامبەردا رووسیا وەڵامی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوای دایەوە و بە ھۆکاری درێژەدان بە کارەساتەکانی سووریا و حەلەبی تۆمەتبار کردن.
زیادبوونی بۆردومانەكانی حەلەب، ھەموو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشیان ھێنایە سەر مێزی كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە، ھەموو ئەندامان تیشك دەخەنە سەر زیادبوونی پێشێلكارییەكان، بە شێوەیەك ستافان دیمستۆرا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كارووباری سووریا، ئاماژە بەوە دەكات كە جۆرە چەكی وا بەكاردێت كە نازانن لە كوێ دەگاتە سووریا.