خۆپيشاندان و قەیرانی ئابووری شەڕ لەگەڵ داھاتووى قوتابيان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
مامۆستایان گردبوونەوەی ناڕەزاییان رێکخست، به‌مه‌ش سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م چاره‌نووسێكی نادیار، ئەحمەد یەكێكە لەو ھەزاران قوتابييه‌ى كە چاوەڕێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندنە، ئەحمەد ناچارە لە پاڵ خوێندنەكەیدا كاری حەمباڵیش بكات، تا داهاتێك بۆ دابینكردنی پێداویستیيەكانی خوێندنی په‌یدا بكات، وەك ئەحمەد دەڵێت داوایان لێكراوە بڕێك پارە بدەن بە قوتابخانە بۆ مووچەی ماموستایان، بەڵام وەك ئەحمەد و ھاوڕێكانی باسی دەكەن سەرەڕای ئەوەی حەزیان لە خوێندنە، بەڵام قەیرانی ئابووری، شەڕ لەگەڵ داھاتوویان دەكات.