یانه‌ی هه‌ولێر به‌توندی سزا درا
K24 ـ به‌غدا
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی یاری نێوان هه‌ولێر و حدوود راگه‌یاندرا، كه هه‌فته‌ی رابردوو یارییه‌كه له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، به‌ڵام له كاتی یارییه‌كه و له كۆتاییه‌كه‌ش هه‌ندێ پشێوی و ئاڵۆزی روویدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27 ئه‌یلوولی 2016، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێردا سه‌پاند، به‌پێی بڕیاره‌كان، یانه‌ی هه‌ولێر 3 یاری داهاتووی له خولی نایابی عێراق له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌بێ هانده‌ر ئه‌نجام ده‌دات، جیا له‌وه‌یش به بڕی 5 ملیۆن دیناریش سزا درا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، راهێنه‌ری یانه‌ی حدوودی به سڕكردن بۆ 3 یاری سزا دا.
به‌پێی بڕیاره‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر یانه‌كانی كاره‌با، كه‌ربه‌لا و به‌غدا به‌بێ ئاماده‌بووانی هانده‌رانی له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری یاری ده‌كات.