مۆرینهۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ترسی لێ نیشتووه
مۆرینهۆ له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له یۆرۆپا لیگ ترسی خۆی له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م یارییه‌ش نه‌به‌ینه‌وه 4 یاری دیكه‌مان له‌به‌رده‌مه.
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆپا لیگ كه له یاریگه‌ی ئۆڵد
ترافۆرد رووبه‌ڕووی یانه‌ی زوریا لوگانسكی ئۆكراینا ده‌بنه‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بردنه‌وه له‌م یارییه زۆر گرینگه، ده‌شڵێت: ئێمه له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر فه‌ینۆرد دۆڕاین، بۆیه سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه زه‌رووره‌تێكی گه‌وره‌یه.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: راسته ئه‌گه‌ر له‌م یارییه‌ش شكست بێنین، 4 یاری دیكه‌مان هێشتا ماوه، به‌ڵام دڵنیام یارییه‌كانی داهاتوو بۆ ئێمه زۆر قورس ده‌بێت.
مۆرینهۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات.