ئەمریکا 600 سەربازی دیکە رەوانەی عێراق دەکات

پنتاگۆن: ئه‌و سه‌ربازانه‌ به‌شداری شه‌ڕ ناكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد, بەمەبەستی هاوکارییکردنی هێزا عێراقییەکان لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ, سەربازی زیاتر رەوانەی عێراق دەکات

پیتەر کوک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایدەکات, رۆڵی سەرەکی ئەو هێزە تایبەتییە بریتی دەبێت لە راوێژکاری سەربازیی بؤ مەشق و راهێنان بە هێزە عێراقییەکان، بەڵام بەشدارى شەڕەکە ناکەن.

هەروەها وەزارەتی بەرگری ئەمریکی ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لەچەند هەفتەی داهاتوو ئەو 600 سەربازە ئەمریکییە رەوانەی عێراق دەکرێن.

ناردنی ئەو هێزە نوێیەی ئەمریکا بۆ عێراق لەسەر داوای حکوومەتی عێراقی بووە و ئەمەش دوای ئەوەی لەمیانەی کۆبوونەوەی حەیدەر عەبادی, سەرۆک وەزیرانی عێراق و باراك ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا لە نیویۆرک، عەبادی داوای لە ئۆباما کردبوو راوێژکاری زیاتر رەوانەی عێراق بکات بۆ شەڕی موسڵ.