عەبادی پشتگیری لە بەجینۆساید ناساندنی کوردانی ئێزیدی دەکات

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤیان ده‌خیل، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

دوای دیدارێکی لەگەڵ ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری کوردی ئێزیدی، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، پشتگیری خۆی بۆ بە جینۆساید ناساندنی کوردانی ئێزیدی راگەیاند.

عەبادی، کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی لەلایەن چەکدارانی داعش، بە جینۆساید ناوبرد و وتی:" حکوومەتی عێراق کاردەکات بۆ بەفەرمی ناساندنی ئەم کەیسە بە جینۆساید".

هەروەها عەبادی ئامادەیی عێڕاقی دەربری بۆ ئەندامبوون لە رێکەوتننامەی رۆما و پابەندبوونی وڵاتەکەی بە رێکەوتنامەکە لە بارەی جینۆساید دووپاتکردەوە.

بەگوێرەی رێكکەوتننامەی رۆما، پێویستە سزای هەموو ئەو کەسانە بدرێت کە تاوانە گەورە ئەنجام دەدەن و قەرەبووی زیانلێکەوتووانیش بکرێتەوە.