قاسم شه‌شۆ: سوپاسی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین به‌ڵام چیای شنگالییان راده‌ست ناكه‌ین

"رێگه‌ ناده‌ين شنگال ببێته‌ قه‌ندیلی دووه‌م"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4baa1647-4df5-447c-8489-0946d40ef4dd/qasm%20shasho.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی شنگال له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان بیست و چوار داوای له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ كرد چیای شنگال چۆڵ بكات.

گوتیشی رێگه‌ ناده‌ن چیای شنگال ببێته‌ قه‌ندیلی دووه‌م و بنكه‌ و باره‌گای سه‌ربازی تێدا درووست بكرێت. قاسم شه‌شۆ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وێڕای سوپاسگوزارییان، به‌ڵام چیای شنگال راده‌ستی په‌كه‌كه‌ ناكه‌ن.