ئه‌ستێره‌یه‌كی ئارسێناڵ له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رێك كه‌وتۆته داوی خۆشه‌ویستی
هیكتۆر بێلێرین، یه‌كێك له دیارترین یاریزانه ئاستبه‌رزه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئارسێناڵ له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رێكی سینه‌مایی بۆلیوود كه‌وتۆته داوای خۆشه‌ویستی و ئه‌مڕۆش له چێشتخانه‌یه‌كی له‌نده‌ن به‌یه‌كه‌وه بینراون.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه ئه‌مڕۆ هیكتۆر بێلیرینی به‌رگریكاری ئیسپانی ئارسێناڵ له‌گه‌ڵ ئایشه گوپتای ئه‌كته‌ری سینه‌مایی هیندی له چێشتخانه‌ی (ڤانیلا بلاك) له له‌نده‌ن بینراون.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئایشه یه‌كێكه له هانده‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی تۆپچییه‌كان و له یاری دێربی له‌نده‌نیش ئاماده بوو، كاتێك ئارسێناڵ به 3 گۆڵی خاوێن له چێڵسی برده‌وه.
ئایشه‌ی ته‌مه‌ن 30 ساڵان، پێشتر خه‌ڵاتی بردنه‌وه‌ی باشترین ئه‌كته‌ری له هیندستان پێ به‌خشراوه، دیارترین فیلمیش كه به‌شداری كردووه (Razz) و (Thriller Rustom)، به‌رده‌وامیش ئه‌م خانمه ئه‌كته‌ر وێنه‌ی خۆی به درێسی ئارسێناڵ بڵاو ده‌كاته‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م یانه له‌نده‌نییه.
به گوێره‌ی ده‌یلی مه‌یل، هێشتا به ته‌واوه‌تی روون نه‌بۆته‌وه كه ئایشه بۆ ئێستا له‌نده‌ن نیشته‌جێ بووه و به‌رده‌وام له یارییه‌كانی ئارسێناڵ ئاماده ده‌بێت؟. به‌ڵام به گوێره‌ی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی میدیایی بریتانیا، هیكتۆر بێلێرینی ته‌مه‌ن 21 ساڵ و ئایشه‌ی ته‌مه‌ن 30 ساڵان كه‌وتوونه‌ته داوی خۆشه‌ویستی.