كۆبوونەوەی بارزانی و عەبادی دەستیپێكرد

K24 – بەغدا

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەنێوان مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجوومەنی  وەزیرانی عێراق دەستیپێكرد".

گوتیشی: "بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ و ھەماھەنگییە سەربازییەكان و پرسی سەربەخۆیی كوردستان و پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان بكرێت".

ئەو سەردانەی شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی لەناوەندە سیاسییەكان بە گرنگ باسی لێوە دەكرێت، برێت مه‌كگورك نێردراوی تایبه‌تی ئۆباما له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیویەتی‌: "پێشوازی له‌ سه‌ردانی گرنگی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك بارزانی و شاندی كورد بۆ به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی ده‌كه‌ین".

كۆبوونەوەی بارزانی و عەبادی دەستیپێكرد