نه‌بوونى ده‌رفه‌تى كار به‌لجيكييه‌كانى هێنايه‌ سه‌ر شه‌قام

لە برۆکسل بە ھەزاران کەس لە دژی خراپی یاساکانی کار و کەمبونەوەی دەرفەتی کار لە بەلجیکا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

K24 – هه‌ولێر:

لە برۆکسل بە ھەزاران کەس لە دژی خراپی یاساکانی کار و کەمبونەوەی دەرفەتی کار  لە بەلجیکا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندانەکە لە ھەرێمی فلاندەرز و لەلایەن فیدراسیۆنی گشتی کرێکارانی بەلجیکاوە رێکخراوە.

خۆپیشاندەران رەخنە لە سیاسەتی حکومەت دەگرن بەرامبەر بە کرێکاران و ھێزی کار لە وڵاتەکەیان.

سەرۆکی فیدراسیۆنی گشتی کرێکاران رایگەیاند، بەھۆی بڕیارەکانی حکومەتەوە رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە ژێر ھێڵی ھەژارییەوەن زیاتر دەبێت.

بارودۆخی کرێکاران لە برۆکسل بەبەراورد بە شوێنەکانی دیکەی بەلجیکا خراپترە بەجۆرێک تەنھا کۆمپانیای کەتەپیڵەر بڕیاری دەرکردنی 2000 کرێکاری کۆمپانیاکەی داوە.