لۆزان دووباره ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
په‌یماننامه‌ی لۆزان له 24 ته‌موزی 1923 كه خه‌ونی كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌گۆڕ نا و كۆتایی به په‌یماننای سیڤه‌ر هێنا، دووباره له توركیا زیندوو ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ساڵیادی په‌یماننامه‌ی لۆزان ره‌خنه له‌و كه‌سانه له وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت كه پێیان وایه په‌یماننای لۆزان سه‌ركه‌وتنێك بۆ توركیا بوو. له‌مبار‌ه‌وه گوتی: هه‌وڵیاندا په‌یماننامه‌ی ئاشتی لۆزان وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك پیشان بده‌ن. بۆ ئه‌وه ئاماژه به ده‌ریای ئیجه و دوورگه‌كانی كرد و رایگه‌یاند هی ئێمه بوون، له‌وێ مزگه‌وت و گۆرستانمان هه‌بوو. هۆكاری له‌ده‌ستدانیش بۆ په‌یماننامه‌ی لۆزان گه‌رانده‌وه. لێدوانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به لۆزان" ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی ئۆپۆزسیۆن و میژوونووسانی توركیا و حكومه‌تی یۆنان و میدیای ئه‌م وڵاته لێكه‌وته‌وه.
هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی توركیا
سه‌رۆكی جه‌هه‌په، كه‌مال كلچدارئۆغلو له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویتر نووسیوه: په‌یماننامه‌ی لۆزان شوێنی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری گرته‌وه كه ئه‌وكات عوسمانییه‌كان ناچاركرابوون په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر ئیمزا بكه‌ن، په‌یماننامه‌كه‌ی لۆزان به تاجی شه‌ڕی رزگاری توركیا به‌ناو ده‌كات، كه پێی وایه سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی توركیا لێكه‌وته‌وه و كۆماری توركیا به گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی لۆزان وه‌سف ده‌كات.
قسه‌كانی روو ده‌كات ئه‌ردۆغان و ده‌ڵێت ئێستا ئه‌و وڵاته‌ی كه تێیدا بووی به سه‌رۆك كۆمار، بوونی نه‌ده‌بوو.
هه‌ڵوێستی مێژوونووسانی تورك
له لایه‌كی تره‌وه مێژوونووسانی توركیا ره‌خنه له ئه‌ردۆغان ده‌گرن و ده‌ڵێن ئاگای له مێژوو نییه.
مێژوونووس سینان مه‌یدان سه‌باره‌ت به دوورگه‌كانی ده‌ریای ئیجه وتی 10 ساڵ پێش په‌یماننامه‌ی لۆزان، له شه‌ڕی 1911له ده‌ست درابوون و له ساڵی 1912 له رێككه‌وتنی ئوشی به ئیتالیا دران، تا ئه‌وه‌ی كه له رێكه‌وتنی له‌نده‌ن ـ ئه‌سینا له ساڵی 1913 به یۆنان به‌جێیان هێشت.
گوتیشی له په‌یماننامه‌ی لۆزان له‌وه باشتر به‌ده‌ست نه‌ده‌هات. پێشی وایه ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به پلانی ئاكه‌په بۆ ساڵی 2023 هه‌یه كه ئامانجی له‌ناوبردنی كۆماری توركیایه و دامه‌زراندنی عوسمانییه و پاش كوده‌تای 15 ته‌موز ئه‌و پرسه به‌هێزتر بووه.
هه‌ڵوێستی یۆنان
له لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان ره‌خنه له‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان گرت و داوای كرد رێز له په‌یماننامه‌ی لۆزان بگرێت. لێدوانی ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها بووه مانشێتی رۆژنامه‌كانی یۆنان و به لێدوانێكی مه‌ترسیداری وه‌سفیان كرد كه یه‌كه‌مجاره به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره ره‌خنه له‌و په‌یماننامه‌یه ده‌گرن، كه تا ئێستا تورك به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌زانێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی كۆماری توركیا.
هه‌رچه‌نده زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی په‌یماننامه‌ی لۆزان گه‌لی كورد بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتان و سه‌نته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ده‌گمه‌ن باسی ئه‌و لایه‌نه ده‌كرێت كه حه‌وت ساڵ پاش په‌یماننامه‌ی سایكس پیكۆ سالی 1916 دێت كه سنووری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كێشا و كوردستانی دابه‌ش كرد.
له په‌یماننامه‌ی لۆزان كه له رۆژی 24 ته‌موزی 1923 له ناوچه‌ی لۆزان له سویس ئیمزا كرا، به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی كوردستان كه به زۆری له ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا دا بوون، دران به توركیا و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان دران به عێراق و سوریا.