رۆژ نورى شاوێس: ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن رێگه‌يه‌كى ديكه‌ ده‌گرينه‌ به‌ر

چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق له‌ شەراكەتێكی راستەقینەی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ده‌بینین.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

رۆژ نوری شاوێس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و هاوكات ئەندامی شاندی باڵای ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا تایبه‌ت به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق له‌ شەراكەتێكی راستەقینەی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ده‌بینین. گوتیشی، پێشتر زۆر بەڵێن دراوە بەڵام لە میكانیزمی جێبەجێكردنی گرفت هه‌بووه‌، بە بەغداشمان گوتووە ئەگەر كێشەكان چارەسەر نەكرێت رێگایەكی دیكە دەگرینەبەر.