به‌هۆى كوده‌تا سه‌ربازييه‌كه‌وه‌ ئابوورى توركيا زۆرترين زيانى به‌ركه‌وتووه‌

بەھۆی نەبوونی گەشتیار نرخی ھۆتێلەكان لە تورکیا بەرێژەی لە سەداپه‌نجا كەم بووەوەتەوە.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ساڵی 2016 بۆ ئابووری توركیا ساڵێكی دژوار و سەخت بوو، بەتایبەتیش لە ناوەڕاستی ئەمساڵ و بەھۆی كودەتا سەربازییە شكستخواردووەكە ئاستی ئابووری ئەو وڵاتە زیاتر رووی لە دابەزین كرد، كەرتی گەشت و گوزاریش لەو نێوندەدا پشكی شێری بەركەوتووە بەجۆرێك بەھۆی نەبوونی گەشتیار نرخی ھۆتێلەكان لە تورکیا بەرێژەی لە سەداپه‌نجا كەم بووەوەتەوە.