سه‌رانی وڵاتانی جیهان به‌شداری مه‌راسیمی به خاكسپاردنی شیمۆن پێرێز بوون
K24 – هه‌ولێر
مەراسیمی بە خاكسپاردنی شیمۆن پێرێز سه‌رۆكی پێشووی ئیسرائیل به ئاماده‌بوونی سه‌رانی وڵاتانی جیهان له ئورشه‌لیم (قودس) به‌ڕێوه‌چوو.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا باراك ئۆباما لە كاتی به‌شداریكردن له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی پێرێز رایگه‌یاند دوایین كه‌س له دامه‌زرێنه‌رانی ئیسرائیل رۆیشت. له‌ماوه‌ی ژیانیدا ده‌ستكه‌وتێكی زۆر بۆ هه‌زاران كه‌س به‌ده‌ستهێنا. هه‌ستی به‌وه كردبوو كه باشتر وایه تا كۆتایی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بۆ ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانمان هه‌وڵ بده‌ین، له جیاتی ئه‌وه‌ی كه له حه‌سره‌تی رابردوودا بین.
شیمۆن پێرێز به پلاندانه‌ری پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئیسرائیل ناسراوه، به‌ڵام ناسناوه‌كه‌ی له جیهاندا زیاتر به‌هۆی ئیمزاكردنی په‌یماننامه‌ی ئۆسلۆیه له‌گه‌ڵ رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستینی له ساڵی 1993 له نه‌رویج.
به‌هۆی په‌یماننامه‌ی ئۆسلۆ، حكومه‌تی ئیسرائیل و رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین یه‌كتریان به فه‌رمی ناسی، كه له ساڵی 1994، هه‌ر یه‌ك له‌شیمۆن پێرێز، ئیسحاق رابین و یاسر عه‌ره‌فات به هاوبه‌شی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبلیان وه‌رگرت.
شیمۆن پێرێز سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین له دژی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی بنیامین نه‌تانیاهۆ بوو، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك ئه‌و، ئێران به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یزانی.
پێرێز رۆژی چوارشه‌ممه 28 ئه‌یلول به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك و خوێنبه‌ربوونی مێشك له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.