جه‌نابى: عێراقییه‌كان به‌ بینینه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی گه‌شبینن

سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا به‌ كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وه‌سفكرد

K24 – هه‌ولێر:

عه‌دنان جه‌نابی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌غدا به‌ كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وه‌سفكرد و رایگه‌یاند: عێراقییه‌كان به‌ بینینه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ به‌غدا گه‌شبینن. جه‌نابی جه‌ختیشی كرده‌وه‌: كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ مافی بڕیاردانی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه‌.