ئێران: رێككەوتنی نھێنیمان لەگەڵ ئەمریكا واژۆ نەكردووە

K24 - هه‌ولێر:

ئێران رەتیدەكاتەوە لە بارەی پرسی ئەتۆمی وڵاتەكەیەوە ھیچ رێككەوتنێكی نھێنییان لەگەڵ ئەمریكا واژۆ كردبێت.

عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی ئاژانسی وزەی ناوەكی ئێران رایگەیاند، ھیچ رێككەوتنێكی نھێنی لە بارەی داھاتووی پرسی ئەتۆمی، لە نێوان ئێران و ئەمریكا واژۆ نەكراوە و تەنیا بەرنامە و پلانی درێژخایەنی تایبەت بە پرسی ئەتۆمیمان بۆ ماوەی 15 ساڵی داھاتوو بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكی راگەیاندووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا راگەیاندنەكان بڵاویان كردەوە، رێككەوتنێكی نھێنی لە نێوان عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران و ئێرنێست مونیز وەزیری وزەی ئەمریكا لە بارەی پرسی ئەتۆمی ئێران واژۆ كراوە.