سه‌رۆكی پێشووی CIA: مالیكی هۆكاری دروستبوونی داعشه‌ له‌ عێراق

نه‌ده‌بوو ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆکی پێشووی ئاژانسی ھەواڵگری سی ئای ئەی ئەمریکی ئاشکرایدەکات کە ھۆکاری سەرەکی درووستبوونی داعش و بەھێزبوونی ئەو گرووپە لە عێراق، دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی نوری مالیکی سەرۆکی وەزیرانی پێشووی عێراق.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی پی بی ئێسی ئەمریکی، دەیڤد پيترایۆسی سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی ، رایگەیاند کە پێچەوانەی بڕوای دۆناڵد ترامپی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە پێیوایە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە عێراق بوونە دروستبوونی داعش، پيترایۆس، رایگەیاند ھۆکاری سەرەکی دروستبوونی داعش لە عێراق سیاسەتە ھەڵەکانی مالیکی و پشتگوێخستنی سووننەکان بوو لەلایەن دەسەڵاتداری ئەوکاتی بەغداوە.

بەڵام ئەو بەرپرسە باڵایەی پێشووی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە ئەویش لەوبڕوایەدابوو کە پێویست بوو ئەمریکا بەتەواوەتی لە عێراق نەکشایەتەوە و نزیکەی 10 ھەزار سەربازی لەو وڵاتە هێشتباوه‌.