باڵه‌كانى ناوه‌ند و زۆرينه‌ى يه‌كێتى گه‌يشتنه بنبه‌ست
K24 – هه‌ولێر:
بە هۆى قووڵبوونه‌وه‌ی کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتی نیشتمانی كوردستان و دواى راگەیاندنى باڵى ناوەندى بڕیار له ناو ئه‌و حزبه، چەندین هەوڵى نێوەندگیرى دەرەکى و ناوخۆیی بۆ کۆتایىهێنان بە کێشەکانى نێو هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یەکێتى دران، كه‌چی هیچ یه‌كێك له هه‌وڵه‌كان نه‌یتوانی باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی و ناوه‌ندی بڕیار له یه‌كێتی نزیكی یه‌كتر بكاته‌وه، له تازه‌ترین هه‌نگاویشدا هه‌ردوو باڵه‌كه دوو كۆبوونه‌وه‌یان كرد، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌ندامێكی باڵی ناوه‌ندی بڕیار ئاشكرای كرد كه كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به بنبه‌ست گه‌یشتووه.