یاریزانێكی كورد بۆ خه‌ڵاتی گه‌نجی زێڕین به‌ربژێره
K24 – هه‌ولێر
فيدراسيۆنى تۆپى پێى ئه‌ورووپا (UEFA) گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی عاموده‌ی رۆژئاوای كوردستان، مه‌حموود داود بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گه‌نجی زێڕین (Golden Boy) به‌ربژێر ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی سپوتنیك نیوز، مه‌حموود داوود و ياريزانی یانه‌ی بۆرسیا مونشنگلا‌دباخی ئه‌ڵمانیا و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه یارییه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌كات، ناوی خراوه ناو لیستێكی 40 كه‌س كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی گه‌نجی زێڕین به‌ربژێرن.
خه‌ڵاتی گه‌نجی زێڕین ساڵانه ده‌درێته ئه‌و یاریزانانه كه ته‌مه‌نیان له خواره‌وه‌ی 21 ساڵییه، كه یه‌كه‌مجار له ساڵی 2003 له لایه‌ن رۆژنامه‌ی Tuttusport ئيتاڵيا ده‌ستيپێكرد.
لیۆنێل میسی پێشتر له ساڵی 2005 خه‌ڵاتی گه‌نجی زێڕینی وه‌رگرتبوو، پێشتریش واین روونی یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێنا بوو.