كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی راگه‌یه‌ندرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه مێسی له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له پێكانه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.
رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه كه ده‌سته‌ی پزیشكی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان داوه‌ته لویز ئێنریكی و ئاگاداریان كردۆته‌وه كه لیۆنێل مێسی له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه بۆ یاریكردن ئاماده ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی بۆ یارییه‌كه‌ی 19ـی ئه‌م مانگه له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی ئاماده ده‌بێت، ره‌نگه پێش ئه‌م یارییه‌ش له لالیگای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا تاقی بكرێته‌وه.
مێسی 2 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له لالیگای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، له خوله‌كی 59 به‌هۆی پیكانێك له ماسولكه‌كانی رانی راستی یاریگه‌ی جێهێشت و ئاردا تورانی توركی شوێنی گرته‌وه، كه له‌و یارییه‌دا هه‌ردوو لا به گۆڵێك به‌رامبه‌ربوون.