به ڤێدیۆ، لیڤه‌رپوول سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌تی تۆمار كرد
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنی به زه‌حمه‌تی له دژی یانه‌ی سوانزی سیتی تۆمار كرد، كاتێك یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (1 ـ 2) گۆڵ برده‌وه.
یانه‌ی سوانزی له خوله‌كی 8ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه له رێگه‌ی لیرۆی ڤێری ناوه‌ڕاستكاری هۆڵه‌ندی یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشكه‌وت، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی سوانزی كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م خۆشییه‌كانی یانه‌ی ریدز ده‌ستی پێكرد، كاتێك له خوله‌كی 54 هێرشبه‌ری به‌رازیلی رۆبێرتۆ فێرمینۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ لیڤه‌رپوول یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 84 جه‌یمس میلنه‌ر له رێگه‌ی لێدانی سزا گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول زیاد كرد.