زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی گۆڕانكاری زۆری كردووه
زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئیبار، لیستێكی 19 یاریزانی ئاماده كردووه، له لیسته‌كه‌دا چه‌ندان یاریزانی ئه‌ستێره و كاریگه‌ر نابینرێت.
سێرجیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید كه ماوه‌ی 1020 خوله‌كه له یاریكردن دانه‌بڕاوه، به‌ڵام به‌شداری یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ناكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، به‌هۆی پێكانه‌وه هه‌ریه‌كه له مارسیلۆ و كاسێمیرۆ دیسان بۆ یارییه‌كه داده‌بڕێن، جیا له‌وه‌یش زێدان بۆ ئه‌م یارییه‌ش ناتوانێت سوود له تواناكانی فابیۆ كوینتراو وه‌ربگرێت.
ریال مه‌درید سبه‌ی له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كات 17:15 خوله‌ك میوانداریی یانه‌ی ئیبار ده‌كات.