به ڤیدیۆ.. چێڵسی گه‌ڕایه‌وه ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان
له گه‌ڕی حه‌وته‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به دوو گۆڵی خاوێن سه‌ركه‌وتنی له دژی یانه‌ی هال سیتی تۆمار كرد.
دوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی بلووز له گێمی دووه‌م تۆمار كران، له خوله‌كی 61 ویلیان به تۆماركردنی گۆڵێك، كلیلی كردنه‌وه‌ی گۆڵه‌كانی بۆ جلشینه‌كانی له‌نده‌ن كرده‌وه، دواتر له خوله‌كی 67 دیێگۆ كۆستا گۆڵی دووه‌می بۆ چێڵسی زیاد كرد و به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش به 6 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكه‌رانی پرێمه‌ر لیگی گرت.
یانه‌ی چێڵسی له 3 یاری رابردوو، 2 شكست و یه‌كسانبوونێكی هه‌بوو، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 13 خاڵ هاته خانه‌ی شه‌شه‌م، یانه‌ی هال سیتیش له كۆی 7 یاری 7 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی شازده‌یه‌می دواوه‌ی ریزبه‌ندی پرێمه‌ر لیگ ده‌بینرێت.