خەڵكی گەڤەر لە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی شارەكەیان نیگەرانن
K24 - جۆلەمێرگ
لە ناوچەی گەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگ لە 13 مانگی ئاداری ئەمساڵەوە ھاتووچۆ قەدەخە كرا بوو و نێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا شەڕ لەو ناوچەیە ھەبوو, جگە لە كوژران و برینداربوونی چەندین كەس، نزیكەی 5 ھەزار خانووش وێران بوون، پرۆژەی نۆژەنكردەوەی ئەو خانووانە ئێستا لە لایەن دەوڵەتەوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام خەڵكی گەڤەر لە خەمڵاندنی كەمی خانووەكانیان بە گازندەن و پێیان وایە دەبوو پارەیەكی زۆرتریان پێ بدرێ بۆ ئەوەی شارەكە ئاوەدان بكەنەوە.