ڤیدیۆ... ئاتڵێتیكۆ مه‌درید لوتكه‌ی لالیگای له ریال مه‌درید وه‌رگرت
له گه‌ڕێ حه‌وته‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی له دژی یانه‌ی ڤالێنسیا تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵی خاوێن برده‌وه.
له خوله‌كی 44 دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دیسان سه‌ركێشی كرد و ئه‌ركی لێدانی پێناڵتیه‌كی به ئه‌نتوان گریزمان سپارد و دیسان له ده‌ستی دا.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 63 گریزمان قه‌ره‌بووی له‌ده‌ستدانی لێدانه سزایه‌كه‌ی كرده‌وه و گۆڵێ پێشكه‌وتنی بۆ ئاتڵێتیكۆ تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 90 دیسان یاریزانێكی دیكه‌ی فره‌نسی كیڤن گامیرۆ گۆڵی دووه‌می بۆ ئاتلێتیكۆ زیاد كرد، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 15 لوتكه‌ی لالیگای له ریال مه‌درید وه‌رگرت.
یانه‌ی ڤالێنسیا له كۆی 7 یاری، پێنجه‌مین شكستی هاته‌ڕێ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی شازده‌یه‌م جێگیر بوو، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌مڕۆ دوو خانه‌ی دیكه بۆ خواره‌وه بخزێت، بۆ یاری داهاتووش راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه سیزاری پراندێلی له‌گه‌ڵ ڤالێنسیا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.