یه‌په‌گه به‌شدار بێت توركیا شه‌ڕی ره‌ققه ناكات
K24 – هه‌ولێر:
سوپای توركیا رایگه‌یاند به‌شداری له هیچ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی چاوه‌روانكراو بۆ رزگاركردنی شاری "ره‌ققه" مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی داعش ناكات،ئه‌گه‌ر بێت و هێزه كوردییه‌كان به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ن.
"هو‌لوسی ئاكار" سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای توركیا له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی" وڵاته‌كه‌ی به‌شداری هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی پارێزگای ره‌ققه ناكان،هه‌ر چه‌نده ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن داعش له‌و ناوچه‌یه پاك بكه‌نه‌وه،چونكه توركیا به‌شداری شه‌ڕێك ناكات هێزه‌كانی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكرات"په‌یه‌ده" كه به یه‌په‌گه ناسراون و به قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵا سه‌ربازییه‌ی توركیا، درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان" په‌كه‌كه"ن .
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا ئه‌وه‌شی گوتووه كه هه‌ر لایه‌نێك پاڵپشتی په‌كه‌كه بكات و هاوكارییان بكات،چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌وڵه‌تی توركیا پاڵپشتییان بكات.
قسه‌كانی "هو‌لوسی" پاش ئه‌وه دێت كه "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" سه‌رۆككۆماری توركیا،رۆژی شه‌ممه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاند" توركیا له ناو پرۆسه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی سه‌ربازی بۆ رزگاركردنی شاری"ره‌ققه" له باكوری سوریا و شاری موسڵی باكوری عێراق، ئاماده‌یی هه‌یه،دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوو له پاڵپشتی هێزه‌كانی سوپای ئازاد له ناوچه‌ی "جه‌رابلوس" له باكوری سوریا.