تهلئهبيب: ئێران دوژمنى ئيسرائيل و وڵاتانى عهرهبه
K24 – ههولێر:
موشێ یهعالون وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل رايگهياند، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت ئاگاداری ئەو ھەڕەشەیە بن كە لە لایەن ئێرانەوە دەكرێتە سەر جیھان.
رۆژنامەی لۆس ئانجلۆس تایمز لە زاری یەعالون بڵاویكردەوە ئێران دەیەوێت لە رێگەی رێككەوتنی ئەتۆمی بە ئامانجی سیاسی خۆی بگات بۆیە داوا دەكات ھەڕەشە ئەمنییەكانی ئێران لە سەر ناوچەکە كەم بكرێتەوە.
ئەو بەرپرسە پێشووەی ئیسرائیل رەخنە لە وڵاتانی پێنج كۆ یەك دەگرێت و دەڵێت بوونە ھۆی پەرەپێدانی دەسەڵاتەكانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە.
ئاماژەش بهوه دەکات، ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دوژمنێكی ھاوبەشیان ھەیە ئەویش ئێرانە و دەبێ ھەموومان پێكەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەنگاو بنێین.