7 هۆكار بووه‌ته هۆی نقووبوونی كه‌شتییه‌كه‌ی زێدان
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی له 4 یاری رابردووی ئاستی به‌ره‌و داكشان چووه و زۆرینه‌ی میدیاكانیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه تیپه‌كه‌ی زێدان به ته‌واوه‌تی باڵانسی خۆی له‌ده‌ستداوه و ته‌نانه‌ت ئه‌ستێره و كۆڵه‌كه‌كانی یانه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی ترسناك داته‌پیون و رۆڵ و كاریگه‌ری جارانیان نه‌ماوه.
پێگه‌ی یۆرۆی سپۆرت، 7 هۆكاری بۆ ئاستخراپی و نقوومبوونی كه‌شتییه‌كه‌ی زێدان خستۆته ڕوو كه خۆی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌بینێته‌وه.
1ـ شه‌كه‌ت و هیلاكبوون:
یارییه‌كانی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا و ململانێی توندی نێوان هه‌ڵبژارده‌كان، به‌شێك له یاریزانه‌كانی ریال مه‌دریدی تووشی شه‌كه‌تی جه‌سته‌یی كرده‌وه، له‌وانه كریستیانۆ و پیپی كه گه‌یشتنه فیناڵ.
2ـ نه‌بوونی دیقه‌ت و وردبینی:
ته‌واوی یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید دیقه‌ت و وردبینی جارانیان نه‌ماوه و به‌رده‌وام هه‌ڵه‌ی زه‌ق ده‌كه‌ن، دیارترینیان سێرجیۆ رامۆسه كه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانه، رووخان و داته‌پینی ئاستی ئه‌م یاریزانه نقووبوونی كه‌شتییه‌كه‌ی زێدانی لێ كه‌وتۆته‌وه.
3ـ ئاماڕێكی ترسناك
له 4 یاری رابردوو، ریال مه‌درید 6 جار تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی هه‌ژێندراوه، له چامپیۆنز لیگ یاریزانی دۆرتمۆند 20 جار هه‌ڵیانكوتایه سه‌رگۆڵه‌كه‌ی كیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆسته‌ریكی ریال مه‌ردید، ئه‌م ریكۆرده ترسناكه یه‌كه‌مینجاره له‌سه‌رده‌می راهێنه‌رایه‌تی زێدان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ڕووبدات، له كاتێكدا ریال مه‌درید وه‌رزی رابردوو له ماوه‌ی 10 یاری، ته‌نیا یه‌كجار تۆڕی هه‌ژێندرا، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ لاوازی ناوه‌ڕاستكاران و به‌رگریكارانی یانه شایانه‌كه.
4ـ پێكان:
ئه‌م وه‌رزه نه‌خۆشخانه‌كه‌ی (سانیتاس مۆرالیخا) كه تایبه‌ته به یانه‌ی ریال مه‌درید، به‌رده‌وام ده‌رگای كراوه بووه و له پێشوازی یاریزانه پێكراوه‌كان یانه‌ی شایانه‌كه بووه، كه‌م جار هه‌بووه له رۆژێكدا چه‌ندان یاریزانی ریال مه‌درید بۆ پشكینین سه‌ردانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه نه‌كه‌ن، به‌م هۆیه‌وه ریال مه‌درید به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی مارسیلۆ، كاسێمیرۆ، مودریچ و كوینتراو زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه، پێشتریش كه‌ریم بێنزیما، كریستیانۆ و گاریس به‌یل به‌رده‌وام به‌هۆی پێكانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی لاكێشه‌ی سه‌وز بوون.
5ـ نه‌بوونی متمانه لای یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان
زێدان تا ئێستا وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه هێز و متمانه‌یه‌كی باش به یاریزانه‌كانی هێڵی زه‌خیره ببه‌خشێت و له‌م رووه‌وه كه‌مته‌رخه‌م بووه، جیا له‌وه‌ش زۆرینه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه داوا له زیزۆ ده‌كه‌ن ئه‌لڤارۆ مۆراتا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی جێگیر بكات و ده‌رفه‌تی باشتریش به لوكاس ڤازكوێڤز بدات.
6ـ له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵ:
یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لاس پاڵماس و بروسیا دۆرتمۆند، كۆنترۆڵی یاریكردنی به‌سوودی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستدا بوو، له‌به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس رێژه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی تۆپ 49% بوو، له یارییه‌كه‌ی دۆرتمۆندیش، ریال مه‌درید به رێژه‌ی 40% كۆنترۆڵكردنی تۆپه‌كانی كرد بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی لاس پاڵماس له خوله‌كی 84 تۆڕی گۆڵی ریال مه‌درید بهه‌ژێنێت و دۆرتمۆندیش له خوله‌كی 86 هه‌موو هێڵه‌كانی ریال مه‌دریدی لێك هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گۆڵێكی سه‌رنجڕاكێشیان تۆمار كرد.
7ـ ئاستلاوازی گۆڵپارێز:
ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكانی ناڤاس، پشتی به تواناكانی كیكۆ كاسیا به‌ستووه، به‌ڵام له چامپیۆنز لیگ ناڤاس بۆ یارییه‌كه‌ی دۆرتمۆند گه‌ڕایه‌وه و هۆكاری گۆڵه‌كه‌ی ئۆبامیانگیش بوو، هه‌ڵبه‌ت میدیاكانی مه‌درید ناڤاسیان به هۆكاری گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ئیباریش تاوانبار كرد.