مانگى داهاتوو شه‌ڕى مووسڵ ده‌ستپێده‌كات و "داهاتووى شاره‌كه روون نييه"
K24 – هه‌ولێر:
مانگی داهاتوو ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی موسڵ ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك له ڕووی سه‌ربازییه‌وه كراوە، به‌ڵام ئاینده‌ی موسڵ دوای ئازادكردنی له‌ده‌ستی داعش، له ڕووی سیاسی و ئیداریه‌وه ئاسۆیه‌كی روونى لێ به‌دی ناكرێت. هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵ بۆ بارودۆخی پێش هاتنی داعش ده‌ڵێ: هیچ گرێنتیه‌ك نییه.