به فه‌رمی لاودرووپ بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی گه‌ڕایه‌وه قه‌ته‌ر
مایكل لاودرووپ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی ره‌یانی قه‌ته‌ری وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش دووه‌مینجاره، ئه‌م راهێنه‌ر دانیماركییه بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی ڕووده‌كاته ئه‌م وڵاته.
لاودرووپی ته‌مه‌ن 53 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی، لازیۆ، یوڤێنتۆس، ئه‌یاكس، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا كردووه، راهێنه‌ری یانه‌كانی گیتافی و مایۆركای ئیسپانیا، برۆندی دانیماركی، سپارتاك مۆسكۆی رووسیا، سوانزی سیتی ئینگلیزی بووه، دواین یانه‌ش كه راهێنه‌ری بووه له نێوان 2014 ـ 2015 راهێنه‌ری یانه‌ی لیخوای قه‌ته‌ری بووه.