مه‌سروور بارزانى ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى حه‌سه‌كه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان مه‌سروور بارزانى ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى حه‌سه‌كه ده‌كات.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، له هه‌ژمارى خۆي‌دا، مه‌سروور بارزانى نووسيويه‌تى: "بە توندی تەقینەوە دڕندانەکەی حەسەکە شەرمەزار دەکەم. پێویستە لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوا ناکۆکییەکانیان وەلاوە بنێن بۆ پارێزگاریكردن لەدەستکەوتەکان".
داعش له راگه‌يه‌ندراوێكدا به‌رپرسيارێتى ئه‌و ته‌قينه‌وه تيرۆريستييه‌ى گرته ئه‌ستۆ كه له ناو ئاهه‌نگێكى خێزانى له شارى حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستان روويدا و به هۆيه‌وه ده‌يان كه‌س شه‌هيد و بريندار بوون.