سعودیە و ئێران یەكدى بە پشتیوانی قاعیدە تۆمەتبار دەكەن
K24 – ههولێر:
سعوودیە بە بڵاوكردنەوەی كتێبێك، ئێران بە پشتیوانی قاعیدە تۆمەتبار دەكات و ئێرانیش دەڵێت: سعودیە و ئەمریكا پشتیوانی دارايى لە قاعیدە دەكەن.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ناوەڕۆكی كتێبێكی بڵاوكردووهتەوە بە ناوی (پیاوانی ئەلقاعیدە لە ئێران، پەناگەی ئەمن و ھاوپەیمانی گوماناوی)، كە لەلایەن كارناسێكی سیاسیی میسری نووسراوە و تێيدا ئێران بە پشتیوانی لە رێكخراوی ئەلقاعیدە تۆمەتبار دەكات و دەڵێت: لەگەڵ سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و لە سەردەمی خومەینیدا رەوتە ئیسلامییەكانی فەلەستین و میسر لە ئێران سەریھەڵداوە و ئێران پەیوەندییەكانی لەگەڵ رێكخراوە توندڕەوەكانی وەكوو قاعیدە دەستپێكردووە.
ئێرانیش ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە و دەڵێت: سعودیە و ئەمریكا پشتیوانی لە باڵە توندڕەوەكانی ئەلقاعیدە لە سووریا دەكەن.