له پهرلهمانى ئێران ههوڵى سووككردنى سزاى لهسێداره دان دهدرێت
K24 – ههولێر:
ليژنهى دادوەری لە پەرلەمانی ئێران پرۆژەی كەمكردنەوەی سزای لەسێدارەدانی پێشكەش بە دهستهى سەرۆكایەتی كرد.
ھەواڵدەری تەسنیم بڵاویكردەوە، حەسەن نەورۆزی وتەبێژی ليژنهى دادوەری رایگەیاندووە، بە واژووی 100 نوێنەر ئەو پرۆژەیە كە پەیوەستە بە ئەو كەسانەی بە شێوەی تاك یان وەك گروپ كاری فرۆشتن و قاچاخ و بازرگانی بە ماددە ھۆشبەرەكانەوە دەكەن و ھەوڵدەدەن بە پێی بڕ و چەندایەتی تاوانەكەی سزای لەسێدارە كەمبكەنەوە.
ئێران و چین لەو وڵاتانەی جیھانن كە زۆرترین رێژەی لەسێدارەدان تێیاندا تۆمار دەكرێت.