لاريجانى ره‌تيكرده‌وه‌ پێشوازى له‌ وەزیری دارایی ئەڵمانیا بكات

رۆژنامەی دێرشپیگلی ئەڵمانیا بڵاويكردووه‌ته‌وه‌ بەھۆی رەخنەكانی زیگمار لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دیدارەكەی وەزیری دارایی ئەڵمانیای رەتكردووه‌تەوە.

K24 – هه‌ولێر:

بڕیاربوو ئەمڕۆ زیگمار گابریێل وەزیری دارایی ئەڵمانیا لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كۆببێتەوە، بەڵام لاریجانی ئامادە نەبوو چاوی بە زیگمار بكەوێت.

رۆژنامەی دێرشپیگلی ئەڵمانیا بڵاويكردووه‌ته‌وه‌ بەھۆی رەخنەكانی زیگمار لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دیدارەكەی وەزیری دارایی ئەڵمانیای رەتكردووه‌تەوە.

زیگمار گابریێل وەزیری دارایی ئەڵمانیا رۆژی رابردوو بە سەردانێكی فەرمیی گەیشتە تاران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئێرانیش دژی ھاتنی وەزیری دارایی ئەڵمانیا رەخنەیان لە كابينه‌ى رووحانی گرت.